لە ئەنجومەنی پارێزگا تاووتوێی بەرەنگاربونەوەی مادەی ھۆشبەر کرا
10/11/2022
|
204 جار خوێندراوەتەوە |
|
بەرێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەئامادەبوونی بەرێز سکرتێری ئەنجومەن لەگەڵ ژمارەیەک لەرێکخراوەکانی حزبی شیوعی لەسلێمانی کۆبۆوە.
تیایدا گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەر و بابەتێکی تایبەت بە ھوشیاری کۆمەڵایەتی کرا، بە تایبەت هەوڵی رێگریکردن لە بەکارهێنان و بازرگانی کردن بەماددە هۆشبەرەکان.
بریاردرا بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان کاری پێویست بکەن بۆ چارەسەری ئەم بابەتە کە کاریگەری زۆری هەیە لەسەر تێکدانی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگا.