ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

١٦ھەمین خولی دەرچوانی کۆلێژی سەربازی قەڵاچوان بەڕێوەچوو

2/6/2022 64 جار خوێندراوەتەوە

یەکشەممە، ٢٠٢٢/٥/٢٢، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەشداری لە مەراسیمی ١٦ھەمین خولی دەرچوانی کۆلێژی سەربازی قەڵاچوان کرد.
لە مەراسیمەکەدا بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جێگرانی سەرۆکی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پێشمەرگە و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسانی حکومی و حزبی ئامادەبوون.
مەراسیمەکە بۆ دەرچوونی خولی 16ی بنەرەت و خولی 6ی پێگەیاندنی ئەفسەران بوو کە ژمارەیان 503 خوێندکارە لە هەردوو رەگەز و پلەی "ئەفسەری دوویان" پێبەخشرا کە بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو و هەندێکیان بۆ ماوەی نۆ مانگ مەشق و راهێنانیان کردووە.
کۆلێژی سەربازی 3ی قەڵاچوالان لە ساڵی 1991 دامەزراوە و لە ساڵی 1992 بۆ یەکەمجار دەستیکردووە بە وەرگرتنی خوێندکاران. ئەوانەی بروانامەی ئامادەیی بەرزتریان هەبێت دەتوانن بچنە ئەو کۆلێژە و لە پاش 28 مانگ لە مەشق و راهێنان، دەبنە ئەفسەر بە پلەی "ئەفسەری دووی هەمیشەیی" لە ریزەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان. هاوکات چەندین خولی تایبەتی وەزارەتی بەرگری عیراق لەم کۆلێژە بەرێوەچووە.

 

28198262022_b.jpg

 

55198262022_d.jpg

زۆرترین خوێندراوە

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure