ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

وەزارەتەکانی بازرگانی ھەرێم و عیراق لە ئەنجومەنی پارێزگا کێشەکانیان تاووتوێ کرد

2/6/2022 125 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشوازی لە بەرێزان د.موسەنا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و تیمێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق کرد کە پێکھاتبو لە بەرێوەبەری گشتی بازرگانی ، بەرێوەبەری چاودێری خۆراک و بەرێوەبەری چاودێری دروستکراوی دانەوێڵە.
بەئامادەبونی بەرێوەبەرانی پارێزگای سلێمانی (دروستکراوی دانەوێڵە، بازرگانی دانەوێڵە، خۆراکی سلێمانی ، چاودێری بازرگانی، پسوڵەی خۆراک)دوای گفتوگۆیەکی زۆر و راشکاوانە ، ئاماژە بە کەموکورتی و کەمتەرخەمییەکان کرا کە بەشێکیان پەیوەندیدارن بە :
١-وەزارەتی بازرگانی عێراق.
٢-وەزارەتی بازرگانی هەرێم.
٣-بەرێوەبەرایەتیەکانی سەر بەوەزارەتی بازرگانی هەرێم لەپارێزگای سلێمانی.
لەکۆتاییدا بڕیار درا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەت بۆ لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی زیاتر بەمەبەستی چارەسەری ریشەیی.

 

33168262022_2222.jpg

40168262022_3333.jpg

زۆرترین خوێندراوە

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure