ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

باڵیۆزخانەی فەنزوێلا لەعیراق نوسینگە لەسلێمانی دەکاتەوە

8/5/2022 100 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٥/٤ ، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ، پێشوازی لە بەڕێز ئەرتورۆ ئەنیپال رامیرز باڵیۆزی کۆماری فەنزوێلا لە عیراق کرد.
باڵیۆزی فەنزوێلا بەگرنگییەوە باسی لەپەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و عیراق و بەتایبەتی ھەرێمی کوردستان کرد، ئامارێکی لەبارەی ھەناردەی نەوت و توانا و ئەزمونی فەنزوێلا لەبواری نەوت و گاز و ئەڵماس و ئاڵتون و ئاسن و کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و کارەبا لە جیھاندا خستەڕوو.
ویتشی: دەمانەوێت بە پاڵپشتی ئەنجومەنی پارێزگا و لایەنە حکومی و ئیدارییەکان، نوسینگەی نوێنەرایەتی باڵیۆزخانە لە سلێمانی و نوسینگەی کاروباری بازرگانی لەژوری بازرگانی سلێمانی بکەینەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاش رایگەیاند: سلێمانی خاوەنی دوو بەنداوی گەورەو فرۆکەخانەو دوو دەروازەی نێودەوڵەتی و خاک و زەویەکی زۆری بەپیت و نەوت و گازی زۆر و ناوچەیەکی جوگرافی شاخاوی دڵڕفێن و چەندین زانکۆیە، تیشکی خۆر و ئاووهەوای گونجاوی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، ھەروەھا ٣٢٪ ی پیشەسازی عێراق پێکدێنێت.
ھاوکات ھەمو کارئاسانی و پاڵپشتییەکی بۆ کردنەوەی نوسینگەی باڵیۆزخانەی فەنزوێلا لە سلێمانی راگەیاند و داوای کرد ئەزمونیان لە بوارەکانی نەوت و گاز، کارەبا و کشتوکاڵ بگوێزنەوە بۆ سلێمانی.
ھەروەھا سەرۆکی ئەنجومەن تەئکیدی لە بەئەنجام گەیاندنی ئامانجەکانی ئەم سەردانە کردەوە.

 

3658852022_12.jpg

4258852022_13.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure