ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

پەیامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەیادی بۆردومانی قەڵادزێ

8/5/2022 83 جار خوێندراوەتەوە

بەناوى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانییەوە و لە یادى ٤٨ ساڵەى تاوانى بۆردومانى شارى قەڵادزێ و راپەڕینى خەڵکى بەشەرەفى ئەو شارەدا، سەرى رێزو وەفا و حورمەت بۆ شەهیدانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و ھاووڵاتیان و قوربانییەکانى ئەو کارەساتە نەوى دەکەین.
بۆردومانى قەڵادزێ، پەڵەیەکى ترى رەشە بە نێوچەوانى رژێمى رووخاوى بەعسەوە.
شەهیدان و قوربانییەکانیشى سمبولێکى ترى خەباتى مێژوویى رزگاریخوازى گەلى کورد و رەتکردنەوەى دەسەڵاتى زەبروزەنگ و دیکتاتۆریى بەعسى فاشیستە لەلایەنە نەتەوەکەمانەوە.
لەم یادە خەمناکەدا ، هاوخەمى دانیشتوانى قەڵادزێ و ئیدارەى راپەڕینین و هەوڵەکانمان لەپێناو خزمەتکردنیاندا بەردەوام دەبێت، داواش لە حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى عیراق دەکەین ، کار بۆ قەرەبووکردنەوەى کەسوکارى شەهیدان بکەن و بە پرۆژەى جۆراوجۆرى ئابورى و کۆمەڵایەتى و خزمەتگوزاریى و وەبەرهێنان و رەخساندنى هەلى کار خزمەت بە هاووڵاتیانى ئەو دەڤەرە و ناوچە زیانلێکەوتووەکانی ترى کوردستان بکەن.
سەربەرزى بۆ خانەوادەی شەھیدان و پێشمەرگە و خەڵکى کوردستان.
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure