ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

پەیامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەیادی رۆژنامەگەری کوردیدا

8/5/2022 77 جار خوێندراوەتەوە

لە یادی 124 هەمین ساڵڕۆژی رۆژنامەگەری كوردیدا و بەناوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە، پیرۆزبایی گەرم لە رۆژنامەنوسانی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی دەکەین.
لەم یادەدا بەگرنگییەوە لە رۆڵی مێژوویی بنەماڵەی بەدرخانییەکان دەڕوانین لە دەرچواندنی یەکەم رۆژنامەی کوردیدا لە ساڵی ١٨٩٨ بە ناوی "ڕۆژنامەی کوردستان".
ھاوکات پێمانوایە میدیای راستەقینەو سەنگین لەبەرامبەر لێشاوێک لە میدیای بێ پلان و پەیجی ئاراستەکراو و بێخاوەنی ناو سۆشیاڵ میدیادا وەستاوە ، کە بەداخەوە کاریگەری خراپیان لەسەر گەیاندنی پەیامی راستەقینەی میدیا دروست کردووە و زۆرجار (راستی)یان بەلاڕێدا بردووە.
لەم یادەدا بەگرنگی دەزانین، حکومەتی ھەرێم بواری ئازادی را دەربڕین زیاتر بکات لەچوارچێوەی ئیتیکی رۆژنامەوانی و یاسا کارپێکراوەکاندا و سزادان لەسەر بیرورای ئازاد رابگرێت.
ئێمەش لە ئەنجومەنی پارێزگا پاڵپشتی پەیامی راستەقینەی رۆژنامەنوسان و میدیا ئازادی را دەربڕین دەبین.
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure