پەردە لەسەر پەیکەری مەھاتما گاندی لە سلێمانی لادرا
10/4/2022
|
153 جار خوێندراوەتەوە |
|
ئێوارەی رۆژی شەممە ٢٠٢٢/٤/٩ ، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەشداری کرد لە مەراسیمی لادانی پەردە لەسەر پەیکەری کەسایەتی و سیاسی مرۆڤدۆستی هندی(مەهاتماگاندی) لە پارکی هەواری شار لە سلێمانی.
لە مەراسیمەکەدا کە بەرێزان باڵیۆزو کۆنسوڵی هندستان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لەدەزگا حکومیەکان و هونەرمەندان تیایدا بەشدار بون، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا رۆڵی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانەی مەھاتما گاندی لە مێژودا بەرزنرخاند و وتی: هیوادارین ئەم مەراسیمە ببێتە هۆکاری پەیوەندیەکی باشی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری هندستان بۆ گەشەپێدانی سێکتەرەکانی پەروەردە، تەندروستی، کەلتووری و بازرگانی .
