ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی راسپاردە بۆ چارەسەری موچەی خانەنشینان دەخاتەڕوو

10/4/2022 146 جار خوێندراوەتەوە

بە سەرپەرشتی بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بە ئامادەبونی بەڕێزان جێگری سەرۆک، سەرۆکی فراکسیۆنەکان و قایمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی لقی سلێمانی بانکی ناوەندی ھەرێم، نوێنەری وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەری بانکەکانی سلێمانی بۆ دابەشکردنی موچە کۆبۆوە.
لەکۆبونەوەکەدا کە کۆبونەوەیەکی راوێژکاری بوو ، پێشنیازەکانی چارەسەرکردنی گرفتی پێدانی موچەی خانەنشینان تاووتوێ کران، سەرەڕای کەمی پارە لە بانکەکان.
لە کۆتایدا بە کۆی دەنگی ئامادەبوان بڕیاردار ئەم راسپاردە ھەنوکەییانە ئاراستەی وەزارەتی دارایی بکرێن:
١- جیاکردنەوەی موچەی خانەنشینی سەربازی لەگەڵ خانەنشینی مەدەنی.
٢- لەکاتی دانانی خشتەی موچەدا ئەولەویەت بدرێت بە خانەنشینان لەناو ریزبەندی وەزارەتەکاندا.
٣- زیادکردنی بینا و بنکەی دابەشکردنی موچە بۆ بانکەکان، لەھەر شوێنێک کە پێویست بێت.
٤- لەکاتی دابەشکردنی موچەی خانەنشیندا ، بەپێی ژمارەی ناسنامەی خانەنشینی یان بەپێی پیتەکانی ئەلفوبێی ناوەکانیان بێت.
٥- شوێنی گونجاو شایستە دابین بکرێت بۆ خانەنشینان لەکاتی چاوەڕێ کردنیان بۆ وەرگرتنی موچەکانیان.
راسپاردە بۆ چارەسەری دورمەودا:
پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی قۆناغی دوەمی سیستمی بایۆمەتری.
ا- دابەشکردنی موچە بکرێت بە سیستمی کارتیی.
ب- پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی سیستمی ھاوتای کەسی.
ج- ھەژماری بانکیی بۆ موچەخۆران و خانەنشینان بکرێتەوە.

 

553881042022_a.jpg

33981042022_b.jpg

93981042022_d.jpg

143981042022_e.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure