ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

وەزارەتی بازرگانی عیراق داواکارییەکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جێبەجێ کرد

18/3/2022 174 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی وەک ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نوسراوی ژمارە (٢٠٤)مان لە رێکەوتی ٢٠٢٢/٣/١٣ ، ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی عێراق کرد ، بۆ بەشە گەنمی پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی یەکی ٢٠٢٢ کەلەکۆی (٢٣) هەزار تەن تەنها (٥) هەزار تەن گەیشتبوو.
دوای ئەوەی بەرێز د.ئاسۆ فەرەیدون ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی ٢٠٢٢/٣/١٤، نوسراوەکەی لەماوەی (٢٤) کاتژمێردا گەیاندە بەرێز د.علاء الجبوری وەزیری بازرگانی عێراق، جەنابیان راستەوخۆ بڕیاریدا بەپەلە تەواوی بەشە گەنمی نەک هەر پارێزگای سلێمانی بەڵکو هەرێمی کوردستان بنێرن.
لەوبارەیەوە بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ بەرێزان جەنابی وەزیرو د.ئاسۆ فەرەیدون .

 

192171832022_uuuuuuuuu.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure