ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

دەیان هەزار سەبەتەى خۆراک دابەش دەکرێت

18/7/2020 173 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى شەممە 2020/7/18، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، بەشدارى لە مەراسیمى راگەیاندنى 25 هەزار سەبەتەى خۆراک کرد، کە لەلایەن ژوورى بازرگانى و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک بازرگانی خێرخواز ئامادەکرابوو.
مەراسیمەکە بە دروشمی (کۆمەک بۆ ژیان) بەڕێوەچوو ، ئامانج لێى هاوکاریکردنى کەمدەرامەتانە و ئەرکی گەیاندن و دابەشکردنی سەبەتە خۆراکەکانیش لەلایەن (دەزگای مرۆیی مام ، رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و رێکخراوى CDO ) بۆ پارێزگاکانی سلێمانى،کەرکوک،ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین لەئەستۆ گیراوە.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەناوى ئەنجومەنەکەوە سوپاسى ئەو لایەنانەى کرد کە ئەرکی دابینکردن و گواستنەوە و گەیاندنیان وەک ئەرکێکی پیرۆزو خێرخوازی ئەنجامداوە.

406211872020_2.jpg

486211872020_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure